ده‌سته‌ى كارگێڕیى پارتى سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان ده‌كات

کوردستان

31/05/2025‌ 3744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆبونەوەی بەرفراوانی هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بەسەرپەرشتیی دەستەی کارگێڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپیرمام دەستیپێکرد.


لەکۆبونەوەکەدا تاووتوێی دۆخی گشتیی ئێستای عێراق، هەرێمی کوردستان‌و ناوچەکە دەکرێت، هەروەها هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمیش لەبەرامبەر بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجنەکردنی ماف‌و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیه‌نرێت.

ناوی بەشێک لەبەشداربوانی کۆبونەوەکەی پیرمام:
1ـ فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران‌و وەزیری دەرەوەی عێراق.
2ـ سالار لالە سەرحەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
3ـ د. مەجید حەمەدئەمین ئەندامی سەکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
4ـ محەممەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
5ـ دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری باڵی کوردساتی بزوتنەوەی گۆڕان.
6ـ عەبدوڵڵا وەرتێ ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی.
7ـ باپیر کامەلا سکرتێری پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان.
8ـ محەممەد بازیانی نوێنەری بزوتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی.
9ـ عەبدوقادر بازرگان‌و مونا قەهوەچی نوێنەرانی پارتی چاکسازیی تورکمان.
10ـ کاوە مەحمود سکرتێری حزبی شیوعی.
11ـ بێکەس قادر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی زەحمەتکێشان.