شارپرێس:
دوای سکاڵاکەی ئەمڕۆ، دادگای فیدراڵی ئەمری وەلائی دەردەکات بۆ بەردەوامی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دادگاكه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئاماژه به‌وه‌كراوه، لەبارەی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە سکاڵا تۆمارکراوە.
دواى تۆماركردنى سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى هه‌رێمى كوردستان له‌دژى وه‌زاره‌تى دارایی تایبه‌ت به‌ڕاگرتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، دادگای فیدڕاڵیی ڕایگه‌یاندوه، "لەسکاڵاکەدا داواکراوە فەرمانی وەلائی بۆ خەرخکردنی موچەی هەرێم دەربکرێت، بەمزوانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلایی دەکەینەوە".
له‌وباره‌یه‌وه سۆران عومه‌ر له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى، "ئەم سکاڵای ئەمڕۆ كه چەند فەرمانبەرێک تۆماریان کرد، لائیحەی سکاڵاکە زۆر بەوردی‌و جوانیی ئامادەکراو هیچ لایەنێکیش خاوەنی نییە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "سوپاس بۆ خودا، دادگا یەکسەر سکاڵاکەی وەرگرت‌و قەناعەتیشی بەوەکرد ئەمری وەلائی دەربکات بۆ بەردەوامیی پێدانی موچە".