شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ئاشكرايكرد، ئه‌مڕۆ کەسێک لەچوارقوڕنە به‌چه‌ك هەڵیکوتاوەتەسەر ماڵی خەزوری، سه‌ره‌نجام خەسوی کوشتوەو سێ کەسی دیكه‌شى له‌هه‌مان ماڵ به‌گولـله برینداركردوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی ڕاپەڕین بۆ شارپرێسى ئاشكراكرد، کەسێک لەچوارقوڕنە به‌چه‌ك هەڵیکوتاوەتەسەر ماڵی خەزوری.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، ئه‌وكه‌سه‌ى هێرشه‌كه‌ى ده‌ستڕێژى گولـله‌ى كردوه‌و به‌هۆیه‌وه، خەسوی کوشتوە.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى وت:"خهسوهكه ته‌مه‌نى 40 ساڵه‌و كۆتایی به‌ژیانى هاتوه، برینداره‌كانیش كچێكى گه‌نج فیشه‌كێكى پێوه‌یه، هاوكات كوڕێكى گه‌نجیش سێ فیشهكو منداڵێكیش فیشه‌كێكى پێوه‌یه".
سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیس ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، به‌و هۆیه‌ى بكوژه‌كه هه‌ڵاتوه، تائێستا نه‌توانراوه ده‌ستگیربكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیس ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "له‌زۆرێك لهههواڵهكاندا وا بڵاوبوه‌ته‌وه، گوایه ئه‌و ئافره‌ته‌ى برینداره هاوسه‌رى ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا خوشكى خێزانى تهقهكهرهیه، كوڕه گه‌نجه‌كه‌ش براى خێزانه‌كه‌یه‌تى، بۆ منداڵه‌كه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌م خێزانه‌وه نییه‌و دراوسێى ئه‌و ماڵه‌یه كه هێرشیانكراوه‌ته‌سه‌ر".