شارپرێس:
دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان باڵی گەڕەکی کوردسات بەشداری کۆبونەوەی لایەنەکانیان لە بارەگای پارتی کرد لە پیرمام و جەختیان کردۆتەوە لەسەر کاراکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی هەريم و بەهێزکردنی ڕۆڵی دامەزراوەکان.
هەروەک شاندەکە، داوای شەفافیەتی داهاتی نەوتی و نانەوتیان کردووە و دژی پەرەسەندن بوون بەرامبەر حکومەتی عێراق.
شارپرێس زانیویەتی مەکتەبی سیاسیی پارتی داوایان کردووە ناوی گۆڕان لەسەر بەیاننامەی حزبەکان هەبێت کە کۆمیتەیەک دروست بکرێت، بەڵام دانا ئەحمەد مەجید ڕەتی کردۆتەوە و وتویەتی دامەزراوەکان دانوستان بکەن بۆ دابینکردنی موچە نەک حزبەکان ئەو ڕۆڵە بگێڕن.
هاوکات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، وتی، هاتوین داواکاری خەڵک بگەیەنین و هەوڵی جدی بدەین بۆ چارەسەر نەکو مزایەدە بە موچە و قوتی خەڵک بکەین.
ئ.ه