شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو وەڵامی نامەکەی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی گەلی کوردی لە بەریتانیا پەیوەست بە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە دایەوە.
بەگوێرەی میدیای نزیک لەپەکەکە، تیشک خراوەتەسەر پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان بەریتانیا و تورکیا و دەستنیشان کراوە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی دوای بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە دەکەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، "بڕیارەکانی پەکەکە کە بۆ کۆتایهێنان بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری داوێتی، هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشتی و ئاسایشی هەرێمەکە. بەریتانیایش لە پێناو کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پەرەدان بە سەقامگیری هەرێمەکە پشتگیری لەو هەوڵانە دەکات."
دەشڵێت، لە کۆتا کۆبوونەوەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و بەرپرسانی تورکیادا، چەندین بابەتی هەیە، یەک لەو بابەتە گرنگانە بابەتی بڕیارەکانی پەکەکەیە.
ئ.ه