شارپرێس:
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی گرێبەستی لەگەڵ ئێران ئیمزاکردوە، بۆ دروستکردنی دوو کورەی ئەتۆمی دیکە لەشاری بوشەهر، جگە لەو کورانەی ئێستا کاردەکەن.
پوتن لەپەراوێزی کۆڕبەندی ئابوری لەسانت پترسبۆرگ وتی:"سەرەڕای مەترسیی دۆخی ئەمنی، کارکردن لەبوشەهر بەردەوامە".
وتیشى:"ئێمە کارمەندەکانمان لەبوشەهر ناگوازینەوە، ژمارەی ئەو ڕوسانەی لەوێ کاردەکەن نزیکەی 600 کەسن".
بهوتهى سهرۆكى ڕوسیا، "بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر گەرەنتی سەلامەتبونی کرێکارانی ئەو دامەزراوەیەی ئێران دەربڕیوە".
ئهوهشى وت:"هەڵوێستی ڕوسیا لەوبارەیەوە نەگۆڕاوەو ئێمە بەرگریی لەمافی ئێران دەکەین بۆ بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی".
ڕوسیا لەمدواییانەدا هۆشداریدا لەدەستوەردانی سەربازیی ئەمریکا لەململانێکاندا، ڕاشیگەیاند، ئەگەر هێرشبکرێتە سەر دامەزراوەی بوشەهر، کارەساتی ئەتۆمی ڕودەدات، هەروەها داوای وەستاندنی شەڕو گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان دەکات.