ئامۆزاكه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د چۆن ده‌ستگیركرا؟

جیهان

21/06/2025‌ 7858 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى ناوخۆى سوریا دەستگیرکردنى ئامۆزایەکى بەشار ئەسەدى سەرۆکى پێشوى وڵاتەکەى له‌لایه‌ن هه‌واڵگرى سوریاوه‌ ئاشكراكردو ده‌ڵێت:"ئامۆزاكه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د یەکێکە لەگەورەترین بازرگانەکانى ماده‌ى هۆشبەر".


وه‌زاره‌تى ناوخۆى سوریا له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردوه‌، دەزگاى هەواڵگریی گشتیى بەهەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى وەزارەتى ناوخۆ، توانیویانە وەسیم ئەسەد ئامۆزاى بەشار ئەسەدى سەرۆکى هەڵاتوى سوریا دەستگیربکەن.

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه‌، "دەستگیرکردنەکە بەئۆپەراسیۆنێکى ورد ئەنجامدراوەو ئەوکارەشیان لەچوارچێوەى ڕوبەڕوبونەوەى تاوان‌و بەدیهێنانى دادپەروەرییە به‌بێ جیاوازیى".

هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕایگه‌یاندوه‌، "وەسیم ئەسەد یەکێکه‌ لەگەورەترین بازرگانه‌كانى مادەى هۆشبەرو چەندین تاوانى دیکەو پێشتریش لەلایەن ڕژێمى بەشار ئەسەدەوە هاوکاریکراوە".

لەساڵى 2023 وەسیم لەلایەن ئەمریکاوە بەتۆمەتى سەرکردایەتیکردنى گروپى سەربازیى بۆ هاوکاریکردنى ئەسەدو تێوەگلانى لەبازرگانیکردن بەمادەى هۆشبەر، خرایە لیستى سزاکانى وڵاتەکەوە.

بەپەلە