شارپرێس:
هاوڵاتیەکی خورماتوو لەکاتی چونی بۆسەر کارەکەی ئۆتۆمبێلێک دەیکات بەژێرەوەو دەستبەجێ گیانى لەدەستدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش هەڵهاتوە.
عەلی فەلاح بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو بهشارپرێسى وت، "گەنجەکە لەیەکێک لەکارگەکانی سنورەکە کاریکردوەو ڕۆژانە بەپاسکیلەکەی دەچێتەسەر کارو ئەمڕۆش وەکو ڕۆژانی دیكه بەڕێکەوتوە بۆسەر کارهکەییو لەنزیک پڕۆژەی نیشتەجێبونی ئاڵتون سیتی، ویستویەتی لەشەقامەکە بپەڕێتەوە، لەوکاتەدا ئۆتۆمبێلێک لێیداوهو بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانى لهدهستداوه".
وتیشی، "شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لەگەنجەکەی داوە دەستبەجێ هەڵهاتوەو لەئێستادا گەنجەکە بۆ توێکاری، تهرمهكهى ڕەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک كراوه".
شارپرێس زانیویهتى، گەنجەکە ناوی محەمەد ئەحمەدەو تەمەنی 30 ساڵەو خێزاندارە.
ئهمهش لهكاتێكدایه، شهوى ڕابردوش گەنجێکی دیکە لهخورماتوو، ئۆتۆمبێل لێیداوەو بەسەختی برینداربوە.