سوپای ئیسرائیل پرۆسەی گەڕان و پشکنینی لە چەند گوندێکی سوریا ئەنجامدا

جیهان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


میدیاکانی سوریا ڕۆژی یەکشەممە بڵاویانکردەوە، هێزێکی سەربازیی ئیسرائیل چونەتە ناو چەند گوندێک لەسنوری دەرعا و گەڕان و پشکنینیان ئەنجامداوە.

سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، ١٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئیسرائیل چونەتە ناو گوندەکانی سەیسون و جەملە لە ڕۆژئاوای دەرعا. 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێزەکانی ئیسرائیل لەنێو ماڵەکانی سەیسۆندا جێگیربوون و گەڕان و پشکنینیان ئەنجامداوە.

سوپای ئیسرائیل ٩ بنکەی سەربازی لە پارێزگای قونەیترە لە باشوری سوریا دامەزراندووە.

هێزەکانی ئیسرائیل پێنج شوێنی ستراتیژیکی گرنگی دیکەیان لە چیای شێخ کۆنترۆڵ کردووە.
ئ.ه