سەرۆکوەزیرانی قەتەر: بەهۆی بێتوانایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە هێرشەکانی ئیسرائیل فراوان بوون

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 196 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ یەک شەممە محەمەد بن عەبدول ڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر، لە میانی کۆبونەوەی ئامادەکاریی وەزیرانی دەرەوە بۆ لوتکەی نائاسایی عەرەبی و ئیسلامی کە بڕیاره سبەی دووشەممە ببەسترێت ڕایگەیاند "بەردەوامی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئیسرائیل و هێرشەکەی سەر دەوحە بەهۆی بێتوانایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لە لێپرسینەوە لەگەڵیدا".

عەبدول ڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند "دەستدرێژیی ئیسرائیل تەنها دەبێتە هۆی شکستی پڕۆسەی دانوستان، و نابێت لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە بێدەنگ  بین".

دەشڵێت "هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ درێژەدان بە هەوڵەکانمان لەگەڵ میسر و ئەمریکا بۆ وەستاندنی شەڕ، ڕێگر نابێت".

ئال سانی ڕونیکردەوە "هێرشکردنە سەر سەروەری دەوڵەتی قەتەر پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و نۆرمەکانی دیپلۆماسی و ئەخلاقییە".

ئاماژەی بەوەشکرد"ناوچەکە تا گەلی فەلەستین مافە ڕەواکانی خۆی بەدەست نەهێنێت، لە ئاسایش و ئارامی بەهرەمەند نابێت و ئێمە کۆدەنگی نێودەوڵەتی لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئیدانەکردنی ئیسرائیل و پشتیوانی لە دەوڵەتی قەتەر بەرز دەنرخێنین".
ئ.ه