وه‌زیرێكى حكومه‌تى هه‌رێم باسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆران ده‌كات

کوردستان

19 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4583 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیرێكى حكومه‌تى هه‌رێم باسى موچه‌ى موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "گه‌شبینم به‌چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌"، ده‌شڵێت، "حکومەتی هەرێم هه‌موو پابەندییەکانی بەرامبەر بەحکومەتی فیدراڵی جێبەجێکردوە".


دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "لەکۆتا کۆبونەوەیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، پێشنیازەکانی حکومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان پەسەندکردوە".

ده‌شڵێت، "گەشبینم بەچارەسەرکردنی کێشەی موچە لەنێوان هەولێرو بەغدا".

ئه‌و وه‌زیره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندیی لەسەر هەموو خاڵە گرنگەکانی پێشنیازەکەی بەغدا داوە، بەو مەرجەی لەچوارچێوەی دەستوری عێراقدا بێت".

ئه‌وه‌شى وت، "ئێمە وەک هەرێم ناتوانین شتێک بکەین کە لەدەرەوەی دەستوربێت، چونکە دەستور مافی خەڵکی کوردستانی پاراستوە، ئێمە دەبێت پارێزگاری لەدەستوری خۆمان بکەین بۆ ئەوەی مافی خەڵکی کوردستان بپارێزین".