سودانی لەمەترسیەك ئاگادار دەكرێتەوە...جەنگەكە دەگاتە عێراق؟

عیراق

21 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەواڵگریی عێراق هۆشداری بەسودانی دەدات لەئەگەری هێرشی ئیسرائیل و ئاشكرایكرد، بەغدا ئامانجی داهاتوی ئیسرائیل  دەبێت.


ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی فەڕەنسی لەزاری سەرچاوەیەک لەلیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، "دەزگای هەواڵگری و راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی عێراق هەڵسەنگاندنێکی بەپەلەی پێشکەش بەمحەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوەو هۆشداریانداوە، کە پێدەچێت لەئایندەیەکی نزیکدا عێراق ببێتە ئامانجی داهاتوی هێرشەکانی ئیسرائیل".

بەگوێرەی زانیارییەکانی مۆنتی کارلۆ کە لەلیژنەکە وەريگرتوە، هەواڵگریی عێراق هەڵسەنگاندنێکی بەپەلەی پێشکەش بەسودانی کردوە، کە هاوکات سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەکات و جەختیان كردۆتەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پلانی داناوە لەئایندەیەکی نزیکدا هێرش بکاتە سەر عێراق.

سەبارەت بەهەڵسەنگاندنەکەی هەواڵگریی عێراقیش ئەوە خراوەتەڕوو، بەرەی داهاتوی شەڕ، کە تەلئەڤیڤ بیری لێبکاتەوە، عێراق دەبێت.

 هەڵسەنگاندنەکە لەسەر بنەمای ستراتیجیی ئیسرائیل بوە، کە عێراق بەگەورەترین ناوچەی چالاکی ئێران دەزانێت و باوەڕیان وایە، لەدوای دەستبەرداربونی ئێران لەبەرەی سوریا، عێراق بووتە قووڵایی گۆڕەپانی ستراتیجیی ئێران و حیزبوڵای لوبنان.