شارپرێس:
بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لەناحیەی خورماڵی سه‌ر به‌پارێزگای هەڵەبجە، گەنجێک كوژراو تۆمه‌تباره‌كه‌ش هه‌ڵات، ده‌زگاى ئاسایش-یش ده‌ڵێت، "بكوژه‌كه‌مان ده‌ستگیركردوه".
به‌گوێره‌ى ڕاگهیهنراوێكى ده‌زگاى ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور، دواى ڕوداوه‌كه، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی ئەنجامداو دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد، لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا، توانرا تۆمەتبار دەستنیشانبکرێت.
ده‌شڵێت:"بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا دەستگیربکرێتو لەکاتی لێکۆڵینەوەش له‌گه‌ڵیدا، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا تۆمەتبار به‌گوێره‌ى مادەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە".
به‌یانى ئه‌مڕۆش پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند، تەرمی هاوڵاتییەک به‌ناوى وەهبی تاهیر میکە کە تەمەنی 43 ساڵ‌و دانیشتوی قەزای خورماڵ بوە گەیەنراوهته پزیشکی دادی هەڵەبجە، ئه‌و هاوڵاتیه دوکانێکی دروستکردنی خواردەمەنی ههبوەو ته‌رمه‌كه‌شى له‌ناو دوكانه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه.

وێنه‌ى وەهبی تاهیر میکە كه به‌یانى ئه‌مڕۆ لهدوكانهكهى خۆیدا كوژرا