لەم مانگەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا دەکرێت

جیهان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 216 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نەوار نەجمە وتەبێژی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنی پەرلەمان پێش کۆتایی مانگی ئەیلول ئەنجام بدرێت.


نەوار نەجمە بۆ ئاژانسی سانا ڕایگەیاند، لە ئێستادا پێداچونەوە بە داواکارییەکانی ئەندامێتی دەستەی هەڵبژاردن دەکرێت وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی لیستی کۆتاییەکان.

 ڕونیشیکردەوە، خشتەی کاتی ورد بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت کاتێک لیستی کۆتایی دەستەکانی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنرێت.

نەجمە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە نێوان بەشدارییەکی زۆری هاوڵاتیان کە دەیانەوێت بەشداری چالاکانە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا بکەن، ناوەندەکانی پێشوازیکردن جوڵەیەکی زۆریان تێدایە، کە ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی ئارەزوی نوێنەرایەتیکردنی جەماوەریی و بەشداریکردن لە بڕیاردانە".
ئ.ه