شارپرێس:
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشكرایده‌كه‌ن، هەواڵگریی تورکیا هەوڵدەدات شانه نوستوهكانى داعش لەسوریا لەژێر چه‌ترى گروپە عەشایەرییەکاندا بههاوكاریى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ڕێکبخاتەوەو دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) بەکاریانبهێنێت.
تورکیا هەوڵدەدات هەر ڕێککەوتنێک لەنێوان ئیدارەی خۆسەرو دیمەشق تێکبدات
ڕاپۆرتەکان باس لهوهدهكهن، پێدەچێت ڕێککەوتنی ناڕاستەوخۆو سەرەتایی هه‌بێت سەبارەت بەیەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسوپای نوێی سوریادا، بەرپرسانی تورکیاش بانگەوازەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات چڕترکردوەتەوە، ئەمەش ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە، تورکیا هەوڵدەدات بۆ تێکدانی هەر نزیکبونەوەیەک یان لێکتێگەیشتنێک لەنێوان ئیدارەی خۆسەرو دیمەشقدا.
هۆزەکان.. چەکی نوێی تورکیا
چاودێران ده‌ڵێن، تورکیا لەمێژە گروپه چه‌كداره‌كانى نزیك له‌خۆى كه بنکەكانیان لەو ناوچانەیه كه لەژێر دەسەڵاتی توركیا‌و ئه‌و گروپانه‌دایه لەلادێکانی حەلەب‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان، كارده‌كه‌ن بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەرو بەرەنگاربونەوەی هێزەکانی هه‌سه‌ده.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێن، تورکیا سه‌ربارى گروپه چه‌كداریه‌كانى نزیك له‌خۆى، هاوكات ڕ‌وى له‌ژماره‌یه‌ك لههۆزەکانی ناوچەی دێرەزوریش كردوه‌و داواى لێكردون، شانبه‌شانى توركیا، دژی ئیدارەی خۆسەر كاربكه‌ن، له‌و ڕوهشهوه زانیاریى له‌به‌رده‌ستدایه، كه توركیا هێزێكى سه‌ربازیى به‌ناوى (لیوای ڕزگاریی ئەلجەزیرە) دروستكردوه.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، ئه‌و هێزه‌ش پێكهاتون لهبهشێكى كه‌م لههۆزهكانو هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆر له‌شانه نوستوهكانى داعش بهجلوبهرگى خێڵه‌كان، به‌ڵام بهچهكى كۆنى توركیا.
داعش به‌چەکی کۆنی تورکیا‌و بەپۆشاکی خێڵەکییەوە
سەرچاوە ئاگادارەکان ده‌ڵێن، هەواڵگریی تورکیا هەوڵدەدات شانه نوستوهكانى داعش لەسوریا ڕێکبخاتەوە بۆ ئەوەی وەک ئامرازێک لەشەڕی خۆیدا دژی ئیدارەی خۆسەرو ناوچەکانی دیكه‌ى سوریا بەکاریانبهێنێت.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، هەواڵگریی تورکیا کاریانکردوە بۆ دامەزراندنی بەناو "لیوای ڕزگاریی ئه‌لجه‌زیره"، زۆرینه‌ى چه‌كداره‌كانى ئه‌و گروپه چه‌كدارییه، له‌و ئەندامانهى داعش پێكدێن کە پێشتر پەیوەندییان بەهەواڵگریی تورکیاوە هەبوە.
ئامانجه‌كانى لیواى ڕزگاریى ئه‌لجه‌زیره چین؟
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەى زانیارییه‌كانیان ئاشكراكردوه، ئامانجی ئه‌و گروپه نانه‌وه‌ى ئاژاوەو ناسەقامگیرییە لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەڕێگەی کردەوەی تێکدەرانەو بەئامانجگرتنى سەرکردەو بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەرو هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش باسكراوه، ئەندامانی داعش لەشانەی بچوک بچوك ڕێکدەخرێن بۆ ئەنجامدانی كرده‌وه‌ى تێكده‌رانه له‌ناوچە جیاجیاکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، لەمانگی ئاداری ئه‌مساڵدا، کۆبونەوەی داعش لەناوچەی هەرەستاو عەین تارما لەگوندەکانی دیمەشق بەڕێوەچوهو چەندین سەرکردەی گروپه‌كه‌ش بەشدارییان تێداکردوه، لەو كۆبونه‌وه‌یه‌دا داعش بڕیاریداوه هێرشەکانی بۆسه‌ر ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا چڕتربكاته‌وه.
هه‌واڵگرییه‌كانى توركیا‌و سوریا به‌شداریى كۆبونه‌وه‌یه‌كى داعش ده‌كه‌ن
چه‌ند زانیارییه‌كى تایبه‌ت باس لهوهدهكهن، كۆبونه‌وه‌كه‌ى داعش، بهئاگاداریىو به‌شداریكردنى نوێنه‌رى ده‌سته‌ى تەحریر شام‌و هەواڵگریی تورکیا ئه‌نجامدراوه‌و پشتیوانی خۆیشیان بۆ بڕیارەكانى كۆبونه‌وه‌كه ڕاگەیاندوەو ته‌نانه‌ت تورکیا پێشنیازیکردوه کە دوو كه‌س سه‌ركردایه‌تى په‌لاماره‌كان بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان بگرنه ئه‌ستۆ.
ئاشكراكراوه، هه‌ریه‌ك له(توهلى ئیبراهیمو مه‌سعه‌ب ئەلحەفل) له‌سه‌ر داواكاریى توركیا ڕێبه‌رایه‌تى هه‌موو په‌لاماره‌كان بۆسه‌ر ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى هه‌سه‌ده دهكهنو ئامانجى سه‌ره‌كیش له‌و هه‌وڵه‌ى توركیا‌و داعش، دروستکردنی ناكۆكى‌و تێكدانى ئه‌و یهكڕیزیهیه كه ئێستا له‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى ئیداره‌ى خۆسه‌ر هه‌یه.
وه‌كو سه‌رچاوه‌كان وتویانه، هەواڵگریی تورکیا بەنیازە ئەو په‌لامارانه له‌ژێر ناوى هێزى خێڵه‌كان ئه‌نجامبدات نه‌ك په‌لامارى داعش، بۆ ئه‌وه‌ى واى نیشانبدات، هۆزە عەرەبەکان له‌هه‌سه‌ده‌و ئیداره‌ى خۆسه‌رى كورد ناڕازیین.
ئیداره‌ى خۆسه‌ر چى ده‌ڵێت له‌وباره‌یه‌وه؟
له‌وباره‌یه‌وه فه‌تحوڵڵا حوسێنى ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تى ئیداره‌ى خۆسه‌ر له‌هه‌رێمى كوردستان بۆ شارپرێسى ڕونكرده‌وه، ئەو هەنگاوەى توركیا‌و حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع به‌هه‌مانشێوه‌ى هەوڵە دوبارەکانه بۆ نانه‌وه‌ى ململانێی تائیفیه‌كان لەنێوان عەرەب‌و کوردان‌دا، چونكه له‌ڕابردودا هه‌م تورکیا‌و هه‌میش ڕژێمهكهى به‌شار ئه‌سه‌دو ئێرانیش هه‌مان ئه‌و ههوڵهیانداو شكستیانهێنا، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتوو نابن ئه‌مجاره‌ش.
پێشتریش سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسیان له‌وه‌كردبوو، هەواڵگریی تورکیا بەهەماهەنگی لەگەڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومەته‌كه‌ى شه‌رع، ئاسانکارییان بۆ گواستنه‌وه‌ى شانه نوستوهكانو چه‌كداره‌كانى داعش كردبوو بۆ لادێی سوەیدا له‌ژێر ناوى گەڕاندنەوەی هۆزە بەدەوییەکان بۆ گوندەکانی دروز لەناوچەکە.
له‌ئێستاشدا له‌باشوری سوریا ئه‌وه ئاشكرابوه، دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی دیمەشق ڕێنمایی هەواڵگری تورکیایان پێگەیشتوە کە "گروپ‌و سەرکردەکانی سەر بەداعش بگوازنەوە بۆ گوندەکانی ئەلقسەیرو ئەلمەزرا لەلادێکانی سوەیدا".
