شارپرێس:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس لهوهدهكهن، بڕیاردراوە دەرماڵەی مەترسی هێزە ئەمنییەکان لەمانگی داهاتووە ڕابگیرێت، له‌و ڕوهشهوه وەزارەتی دارایی هاتهدهنگو ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تى دارایی عێراق لهڕاگهیهنراوێكدا ده‌ڵێت، "ئێمه ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه هیچ بڕیارێک هەبێت بۆ ڕاگرتنی دەرماڵەی مەترسی هێزە ئەمنییەکان کە مانگانە 500 هەزار دینارە".
دەشڵێت، "پێدانی ئەم دەرماڵەیەو هەموو شایستە داراییەکان وەک خۆیان خەرجدەکرێنو هیچ گۆڕانکارییەکیان تێداناکرێت".
وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن بڕیاردراوە دەرماڵەی مەترسی هێزە ئەمنییەکان لەمانگی داهاتوهوە ڕادەگیرێت.
جەختیشدەکاتهوه، ئەو هەواڵە دورە لەڕاستییەوەو هیچ بڕیارێک لەسەر ئەم بابەتە نەدراوە، ئەم دەرماڵەیەش بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان بەردەوامدەبێت‌و هیچ گۆڕانکارییەکی تێداناکرێت.
له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تى دارایی نوسیویهتى، "داوادەکەین هۆیەکانی ڕاگەیاندن لەبڵاوکردنەوەی هەوڵەکاندا پشت بەسەرچاوەی فەرمیی ببەستن، چونكه ئێمه جەختده‌كه‌ینه‌وه لەوەی، پابەندین بەدابینکردنی شایستە داراییەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت بەبێ جیاوازیی".
