شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرایكرد، بەنیازە کۆچكردن لەوڵاتانی جیهانی سێیەمەوە بۆ ئەمریكا بەشێوەیەكی هەمیشەیی ڕابگرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسۆشیال میدیا نوسیویەتی، کۆچكردن لەهەموو وڵاتانی جیهانی سێیەمەوە بۆ هەمیشە ڕادەگرم بۆ ئەوەی ڕێگە بەسیستمی ئەمریکا بدەم بەتەواوی چاکببێتەوە.
ترەمپ لەنوسینەكەیدا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ملیۆنان داواکاری پەسەندکراوی کرد کە ل سەردەمی جۆ بایدن درابوو و دیپۆرتكردنەوەی هەر کەسێک كە شتێكی پێنەبێت بۆ ئەمریکا.
هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن "کۆچبەرێکی ئەفغانی کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت تەقەی لەدوو ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی لەواشنتۆنی پایتەخت کردبێت، لەساڵی 2021 بەپێی بەرنامەی نیشتەجێکردنەوە هاتوەتە ئەمریکا كەئەوەش بەهۆكاری بڕیارەكەی ترەمپ ناوزەند دەكەن".