كۆڕی كوردەكانی دانیشتوی فەڕەنسا: هێرشە تیرۆرستییەكەی حەشدی شەعبی شەرمەزار دەكەین

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 340 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆڕی كوردەكانی دانیشتوی فەڕەنسا ڕایگەیاند، هێرشە تيرۆریستییەكەی حەشدی شەعبی بۆ سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر شەرمەزار دەكەین  و دەڵێت،  حەشدی شەعبی سیاسەتی بەعەڕەبی كردنی ناوچە كوردییەكانی بەدەستەوە گرتوە.


لەڕاگەیەندراوەكەی كۆڕی كوردەكانی دانیشتوی فەڕەنسادا هاتوە، هێرشەكەی بۆسەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر چەند خاڵی جەوهەری لەخۆدەگرێت لەوانە، پەلامارێكی تێرۆریستی ڕوی داوە بۆ سەر شوێنی هەستیاری كوردستان.

جەختیش كراوەتەوە، بەمەبەستی ڕوخاندنی ژێرخانی ئابوری كورد هاتۆتەئاراوەو لەلایەن دوژمنانی كورد بەرنامەی بۆ داڕێژراوەو جێ دەست و پەنجەی دەرەكی پێوە دیارە.

كۆڕی كوردەكانی دانیشتوانی فەڕەنسا دەشڵین، دەوڵەتی عێڕاق خەمساردەو ئەوە جاری یەكەم نیە كە شوێنە جۆراو جۆرەكانی باشوری كوردستان دەكەوێتە بەر هێڕشی تێرۆریستی.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەلەپاش ڕیفراندۆمی كوردستان، كردەوەی تێرۆریستی، پەلامارو داسەپاندنی شەڕ دەستی پێ كرد، تێرۆریستی گەورە قاسم سولەیمانی بەڕێوەبەریی و بەجێ گەیاندنی ئۆپێراسیونەكانی بەدەستەوە گرت و بەدەستی گروپەكانی "حەشدی شەعبی شاڵاویان هێنا بۆ سەر گیان و ماڵ و شوێنی كاری خەڵكی بێ دیفاعی كورد لە ئاوایی و شارەكانی كوردستان.

لەبارەی ئەمریكاشەوە، پێیان وایە، هێزەكانی ئەمریكا بەخەمساردی و بێ تەفاوەتی چاویان لەدەست درێژییەكانی دەوڵەتی عێرااق و تێروریستەكانی "حەشدی شەعبی" بڕی و ئەوەش بوو بەهۆكارێك بۆ دریژەپێدانی هێرشى زیاتر".

 لەڕاگەیەندراوەكەدا كوڕی كوردەكانی دانیشتوی فەڕەنسا، ڕاستەوخۆ ناوی حەشدی شەعبی هێنراوە و باس لەوەدەكرێت، كە حەشدی شەعبی سیاسەتی بەعەڕەبی كردنی ناوچە كوردییەكانی بەدەستەوە گرت و ئێستاكەش بەزۆرەملی و بەزەبری هەڕەشە، چەك، تەوژم، لێدان و كوتان، كوشتن و تیرۆر، دانیشتوانی كورد لەماڵەكانیان دەردەكەن. 

كۆڕی كوردەكانی دانیشتووی فەرانسا بەتوندی هێرشە موشەكییەكەی "حەشدی شەعبی" بۆ سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە شەوی 26ی نۆوامبر لە ناوچەی چەمچەمال شەرمەزار دەكات و بەرپرسیارەتی ئەو كردەوە تێرۆریستییە دەخاتە پاڵ دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی ئێران. 


بەپەلە