دەمپارتی وەچەرخانێكی مێژویی ڕاگەیاند

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی دەمپارتی ڕایگەیاند، دیدارەکەی کۆمیسیۆنی ئاشتی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان وەرچەرخانێکی مێژویی بوو لەسەرەتای مانگی داهاتودا وردەکاریی ئەو دیدارە ئاشکرادەکرێت.


ئایشەگول دۆغان وتەبێژی دەمپارتی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیارە لەچواری مانگی داهاتودا لەکۆبونەوەی کۆمیسیۆندا، ناوەڕۆکی دیداری شاندە سێ کەسییەکەی کۆمسیۆنی ئاشتی لەگەڵ ئۆجەلان بۆ ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە ئاشکرابکرێت.

وتیشی، نابێت زانیارییەکان تەنها لەچوارچێوەیەکی داخراودا بمێننەوە، بەڵکو مافی گشتییە وردەکاری ناوەڕۆکی گفتوگۆکان بزانن.

ئاشەگول باسی لەوەشکرد، ئەوەی بۆ داهاتوی پرۆسەکە چارەنووسسازە بەردەوامیی کۆبونەوەکان و فراوانکردنی دەرفەتی دیدارەکانە لەگەڵ ئۆجەلان، بۆیە پێویستە لەنزیکترین کاتدا کۆمیسیۆن کارەکانی خۆی بۆ پرۆسەکە تەواو بکات و دەست بەئەنجامدانی چاکسازیی یاسایی بکرێت.

بەپەلە