لەحكومەتی هەرێمەوە داوایەكی خێرا لەنەتەوە یەكگرتوەكان دەكرێت

کوردستان

39 خولەک پێش ئێستا‌ 221 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم هۆشداری دەدات و دەڵێت، بەپێی پەیماننامە جیهانییەکان دەچێتە خانەی پێشێلکردنی مافی ژیان و خۆشگوزەرانیی هاوڵاتییانەوە، بۆیە داوای دەستێوەردانی خێرای نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات.


لەبەیاننامەیەکدا سەبارەت بەهێرشەکەی شەوی 27ی تشرینی دوەمی 2025، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی توندی پەلاماری گروپە لەیاسادەرچوەکان بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەكات و  ڕایگەیاند،" ئەو کردەوەیە بوەتە هۆی بڕانی تەزوی کارەبا لەسەر تەواوی هەرێم و مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵک دروست کردوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی پێشێلکردنێکی زەق و ئاشکرای بنەماو پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤەو بەدیاریکراوی پێچەوانەی پەیماننامەی نێودەوڵەتیی تایبەت بەمافە ئابوری، کۆمەڵایەتی و کەلتورییەکانە. 

جەخت دەکاتەوە، بەپێی ڕاسپاردەکانی خولی 48 ـەمینی پانۆرامای خولی گشتگیر (UPR)، بێبەشکردنی هاووڵاتییان لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک کارەبا، بەدەستدرێژی بۆ سەر مافی ژیان ئەژمار دەکرێت.

لەو سۆنگەیەوە، نوسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات کە ڕۆڵی کارای خۆیان بگێڕن بۆ ڕێگریکردن لەم جۆرە پەلامارانە کە هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە، هاوکات داواکارە بەزوترین کات بکەران و پلاندارانانی ئەو کردەوەیە ڕوبەڕوی دادگا بکرێنەوە.


بەپەلە