شارپرێس:
بڕیاروایه كه‌مێكى دیكه، هه‌ریه‌ك له‌لاهور شێخ جه‌نگى‌و شاسوار عه‌بدولواحیدو چه‌ند كه‌سێكى دیكه له‌شارى سلێمانى دادگایى بكرێن، له‌باره‌ى دادگاییكردنى هه‌ریه‌ك له‌وانه، شارپرێس زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، زیاتر له50 كه‌یسى دیكه دژى شاسوار عه‌بدولواحید كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار‌و تایبه‌ت به‌شارپرێسى داوه، ئەمڕۆ هەریه‌ك له(لاهور شێخ جەنگی، شاسوار عه‌بدولواحید، پۆڵاد شێخ جه‌نگى‌و د. ئه‌حمه‌د فاتیح)و چه‌ند كه‌سێكى دیكه دادگایى ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "دۆسیەکەی لاهور شێخ جەنگی دوو سکاڵای له‌سه‌ره، یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن به‌رپرسێكى باڵاى ده‌زگایه‌كى ئه‌منیى سلێمانى وه‌ك دامه‌زراوه‌كه‌ى تۆماركراوه، بەتۆمەتی شێواندنی ئارامی سلێمانی، سکاڵای دوه‌میش له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانى‌و قوباد تاڵەبانی تۆماركراوه بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنیان لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس، "ئەمڕۆ جگە لەلاهور شێخ جه‌نگى، بەشێکی دیكه‌ش لەوکەسانەی لەگەڵیبون‌و سکاڵایان لەسەرە وه‌ك (پۆڵاد شێخ جه‌نگى‌و د. ئه‌حمه‌د فاتیح) به‌هه‌مانشێوه دادگاییده‌كرێن".
سه‌باره‌ت به‌كه‌یسى شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس وتى، "ئەمڕۆ ماوەی سزاکەی شاسوار تەواو دەبێت، بەڵام ڕاسته‌وخۆ کۆمەڵێك دۆسیەی دیكه‌ى بۆ کراوەتەوە کە زیاتر لە50 دۆسیەیەو ئەمڕۆ دانیشتنی بەشێکیان بەڕێوەدەچێت، بەوپێیەش، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، هەر لەزیندان دەمێنێتەوە".
