شارپرێس:
ئه‌مڕۆ دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى دواى خوێندنه‌وه‌ى وته‌ى تۆمه‌تباران بۆ ئاماده‌بوانى هۆڵى دادگاییكردنه‌كه، دواتر بڕیاریدا به‌ڕه‌وانه‌كردنى په‌ڕاوه‌كانى دۆسیه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و هاوڕێكانى بۆ دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى هه‌رێم له‌شارى هه‌ولێر، ئه‌ندامێكى تیمى پارێزه‌رانیش ده‌ڵێت، "دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى هه‌رێم دواى وردبینى هه‌ر بڕیارێك بدات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌سلێمانى دادگا ڕێكاره‌كانى خۆى ده‌ستپێده‌كات".
ئاریان بورهان ئه‌ندامى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت، "ئه‌مڕۆ واده‌ى دادگاییكردنى لاهور شێخ جه‌نگى‌و 12 كه‌س له‌هاوڕێكانى بوو به‌گوێره‌ى ئه‌و دۆسێیه‌ى پێشتر له‌دژیان كرابوه‌وه به‌ماده‌ى 56 له‌یاساى سزادانى عێراقى، به‌ڵام به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى داواكاریه‌كانمان له‌لایه‌ن دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشه‌وه ڕه‌تده‌كرایه‌وه، ناچاربوین داواكاریى بۆ پێداچونه‌وه به‌دۆسیه‌كه‌دا له‌لایه‌ن دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى هه‌رێم له‌هه‌ولێر پێشكه‌ش بكه‌ین".
وتیشى، "دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى هه‌رێم داواكاریه‌كه‌ى لێ وه‌رگرتین‌و نوسراویان بۆ دادگاى سلێمانى كرد تاوه‌كو په‌ڕاوى دۆسیه‌كه‌یان بۆ بنێرن به‌مه‌به‌ستى وردبینیكردن، چونكه ئێمه پێمانوایه هه‌موو ئه‌وانه‌ى كراوه نایاساییه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ڕه‌وانه‌كردنى په‌ڕاوى دۆسێیه‌كه‌و وردبینیكردنى له‌لایه‌ن دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ولێر، هه‌موو ئه‌و كێشانه یه‌كلاده‌كاته‌وه‌و دواجار له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و وردبینیه بڕیار له‌دۆسیه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و هاوڕێكانى ده‌درێت".
ئه‌وه‌شى وت، "دواى ئه‌وه‌ى وته‌ى تۆمه‌تباران له‌ناو هۆڵى دادگا‌و بۆ ئاماده‌بوان خوێندرایه‌وه، دواتر دادگا بڕیاریدا، ته‌واوى په‌ڕاوى دۆسیه‌كه ڕه‌وانه‌ى هه‌ولێر بكات".
سه‌باره‌ت به‌وكه‌سانه‌ش كه ئاماده‌ى هۆڵى دادگاییه‌كه بون، ئاریان بورهان باسى له‌وه‌كرد، "هه‌ریه‌ك له‌ئاوازو ئاوات شێخ جه‌نگى خوشكى لاهور شێخ جه‌نگى‌و گه‌شه حه‌مه چاوشین هاوسه‌رى‌و هه‌ردوو كوره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ تیمى پارێزه‌رانى، له‌هۆڵى دادگا ئاماده‌بون".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار‌و تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى برایى‌و د.ئه‌حمه‌د فاتیح دادگایی ده‌كرێت، به‌ڵام پێشتر نوسراوى فه‌رمى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى هه‌رێم له‌شارى هه‌ولێر هێندراوه‌ته دادگاى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگیان بۆ ڕه‌وانه بكرێت به‌مه‌به‌ستى وردبینیكردن تێیدا.
