"لولەی تفەنگەكان ناكەینە گەنجەكانی میللەت"
یەكێك لەسەركردە سەربازییەكانی یەكێتی پشتگیری بۆ خۆپیشاندەران راگەیاند

کوردستان

24/12/2017‌ 3556 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەحمود سەنگاوی یەكێك لەسەركردە سەربازییەكانی یەكێتی پشتگیری بۆ خۆپیشاندانەكانی خەڵكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند.

مەحمود سەنگاوی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند "ئێمە لەگەڵ خەڵكین، پشتگیری لەداواكارییەكانی خۆپشاندەران دەكەین، داواكانی خۆپشاندەران مافی ڕەواو سەرەتاییە، كە ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانە جێبەجێیان بكات".

سەركردەكەی یەكێتی، راشیگەیاند "ئێمە لەگەڵ توندوتیژی نین، هەرگیز لولەی تفەنگەكانمان، كە بۆ پاراستنی نیشتیمان هەڵمانگرتووە ڕووی ناكەینە گەنجەكانی میللەتەكەمان، ئێمە گەنجەكانی خۆمان خۆشدەوێت".

سەنگاوی داواش لە لەخۆپشاندەران دەكەین دووركەونەوە لەتوندوتیژی‌و سوتاندنی بارەگا‌و دائیرەكانی حكومەت، چونكە بەوێرانكردنی ئەم وڵاتە چارەسەری كێشەكانمان ناكرێت".

لەچەند رۆژی رابردوو چەند خۆپیشاندانێك لەشارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو، كە یەكێتی نیشتمانی یەكێك بوو لەو حیزبانەی دژایەتی خۆپیشاندانی كردو بۆ رووبەڕووبوونەوەشیان جوڵەی بەهێزە ئەمنییەكانی كرد.

هـ ـ ح