توركیا زیاتر لە 10 هەزار كەسی لە عەفرین رفاندووە

کوردستان

06/09/2024‌ 361 جار خوێندراوه‌ته‌وه


رێكخراوی مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، میت و گروپە چەكدارەكانی توركیا لە گوندی دێر بەلوتی سەر بە ناوچەی جندرێسی عەفرین هەڵیانكوتاوەتە سەرماڵان و چوار كەسیان رفاندووە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لە هەڵكوتانە سەرماڵاندا ئەحمەد محەمەد نور حەبەش تەمەن 47ساڵ، مستەفا تاهیر عەبدۆ تەمەن 45 ساڵ و عومەر ئەحمەد حەنان تەمەن 25 ساڵ رفێندراون و بۆ شووێنێكی نادیار گواستراونەتەوە.

هەروەها پۆلیسی سەربازی توركیا لە گوندی سێمالی ناوچەی راجۆ سەلاح ئەحمەدی تەمەن 50 ساڵیان رفاندووە و چارەنوسی نادیارە.

لەلایەكی دیكەوە چەكدارەكان لە گوندی مەكای خوارووی عەفرین سێ كەسیان رفاندووە.

لە رۆژی داگیركردنی عەفرینەوە لە 2018وە تا ئێستا نزیكەی 10 هەزار و 400 كەس رفێندراون.