لیژنەی ئەمنی گەرمیان لەبارەی گرژییەکانی دوێنێوە هۆشداری دەدات

کوردستان

16/09/2024‌ 3673 جار خوێندراوه‌ته‌وه



لەروونکردنەوەیەکدا لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان لەبارەی گرژییەکانی سنوری کەلار دەڵێت، دوێنێ لە ناحیەی رزگاری لە سنوری قەزای کەلار، بەهۆی دروستبوونی پشێوی و گرژی و ئاڵۆزی هاوڵاتیەک بریندار بوو.

 لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند،  لە ئەنجامی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە توانرا چەند تۆمەتبارێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیربکرێن و ڕووبەڕووبەری یاسا بکرێنەوە، دواتر بە کەفالەت ئازاد کراون.

دەشڵێت، جەختدەکەینەوە ڕێگە بەهیچ کەسێک نادرێت لەژێر هەر پاساوێکدا، ببێتە هۆکاری تێکدانی ئارامی و ئاسایشی سنورەکە.

لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، کە بەردەوام دەبن لە پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لەپێناو ئارامی زیاتر لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسا بەرکارەکاندا.