پڕچەککردنی پێشمەرگە لەلایەن پنتاگۆنەوە: لەنێوان مشتومڕی سیاسی و ئاسایشی نەتەوەیی لەلێکدانەوەی عێراقییەکاندا

مەلەفی تایبەت

17/09/2024‌ 633 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

کاوە نادر قادر 
دوای ئەوەی لەمانگی ئابی رابردوودا، پنتاگۆن بیست وچوار تۆپی (هاوتزر) قوڕسی ١٠٥ ملم لەجۆری (ئێم١١٩)ی لەدەرەوەی"حزب حزبێنەو خزمێنە"پێشکەش بەوەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کرد  وەک پشتیوانی بۆ هێزەکانی هاوپەیمانەتی لەدژی شەڕی تیرۆرەدا. کەچی لە١٥ی ئەو مانگەدا(ئەیلول)، محەمەد حەلبوسی تڕۆکراو لەسەرۆکی بەرلەمانی عێراقی بەبڕیارێکی دادگای فیدراڵی عێراقی وسەرۆکی پارتی(پێشکەوتن)ی سونە مەزهەبی عارەبی عێراقی "بەمەبەست" ئەو پشتیوانەی پنتاگۆنی وروژاند بە نیەتەی:
_هۆرمۆنی شۆڤینیەتی عاربچێتی بەرزبۆتەوەو لەدوای پتر لە٤٠رۆژدا ئەو مەسەلەی،  لەپۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرم"X"دا،"پڕچەککردنی هێزی(پێشمەرگە) لەسنووری بەرپرسیارێتی خۆیاندا بە تۆپخانەی قوڕسی پێشکەوتوو رەتدەکەینەوە". ئەلحەلبوسی پێی وایە"ئەم هێزە نوێنەرایەتی ئاسایشی کۆمەڵگەی نیشتمانی ناکەن بەڵکو ئەم ڕێکارە ڕەتکراوە ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ زیانگەیاندن بەئاسایشی نیشتمانی عێراقی بەگشتی ولەپارێزگاکانی نەینەوا وکەرکوک بەتایبەتی".
_مامەحەمەییەکە بۆ هەندێ هێزی شیعەگەرایی کەهۆگری کۆماری ئیسلامیی ئێرانن ورۆڵیان هەبووە لەدەرکردنی وەک سەرۆکی بەرلەمان پێش یازدە مانگ لەوەو پێش.
لەکاتێکدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان:
  _قوڵاییەکی مێژووی خەباتی چەکداری دوو بەقەد تەمەنی ئەلحبوسی هەیە، لەپارێزگاری لەماف و خاکی کوردستان وئێستا بە پێیی ماددەی (١٢١بڕگە ٥) لەدەستووری عێراقی بەشێکە لەهێزەکانی چەکداری عیراقی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و بەفەرمی بەشێکە لەو سیستەمەی نێو هاوپەیمانەیەتیە دژ بەتیرۆری داعش وئەلقاعیدە، کە پتر لەهەزارو پێنچسەد شەهیدی داوەو دوو قاتی ئەوەشی لێ بریندار بووە. کەچی عارەب بەچەند تۆپێکی ناوەند مەودای ٣٠کم، تەنگەیان  پێ گرتووە کەدراوەتە هێزی پێشمەرگە.
_ بێ دەنگی لەمیلیشیایەتی "حەشدی شەعبی" هەڵبژاردوەو چەندین جۆری چەکی پێشکەوتووی لەوڵاتانی دەرەکی وەرگرتووەو هەندێک لەو هێزانە، هێڕشی پێ دەکاتە سەر هێزی پێشمەرگە، کە بەپێی دەستووری عیراقی ‌هێزێکی  چەکداری عێراقی هێڕش بکاتە سەر هێزێکی دیکەی عێراقی بە کودەتا هەژمار دەکرێ وئەوجا چەند جار هێڕشیان کردۆتە سەر ئیسرائیل وئاسایشی عێراقیان روبەڕوی ئەگەری شەڕێکی نەخوازراو کردوە لەگەڵ ئیسرائیل. بێ ئەوەی زاری لەو پێشێلکاریانە هەڵپچڕێ، یاخۆد بوێری تێدا بێت بەدوو وشەش باسیان بکات.  
_ تویتەکەی ئەلحەلبوسی"ئاگری بن کاێی گەشاندەوە  لەلای سەرکردەی هەندێ لەهێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەدا بۆ رەخنەو شەرەمەزارکردنی هێزەکانی دیکەی هەماهەنگی وسەرۆک وەزیرانی عێراقی(محەمەد سودانی)هەندێ لەسەرکردەکانی  دیکەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ئەو مەسەلەیە"،ئەگەریش ڕێگریکردنیش لەو چەکانە بکات وهاوسۆزی ئەو گروپە شیعانە بهێلێتەوە، ئەوا هاوسۆزی کورد لەدەست دەدات، بەو شێوەیە، ئەگەر ڕێگە خۆش نەکات بۆ خۆ کاندیدکردنەوەی حەلبوسی بۆ پۆستی سەرۆک بەرلەمان ئەوا،هەڕەشە لەهەڵوەشانەوەی لەکابینەکەی "سودانی"دەکات.
_  تۆمەتی"لێدانێک لەئاسایشی  نیشتمانی"ئاماژەیە بۆ ترسەکانی  عارەبی شۆڤینی کە بوونی پێشمەرگە بەهێزێکی سەربازیی خاوەن تۆپی گەورە، لەدەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەند دەبێتە مەترسی سەر یەکێتی قەوارە شلۆقەکەی  عێراق وهۆی بەهێزبوونی  زهنیەتی دابەشکاری"تائیفی ونەتەوەیی" لەناو وڵاتدا.
هێزە کوردیەکانیش، پێشمەرگە، بەهێزێکی نیزامی ودەستووری وبە رەمزی بەرخودان وراگرتنی شکۆی مرۆڤی کوردستانی وپارێزەری شناسنامەی نەتەوەیی خۆیان  دادەنێن.
١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤