قەندیل لەسەر کەمپی مەخمور هۆشداری بە بەغدا دەدات

کوردستان

20 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1279 جار خوێندراوه‌ته‌وه



کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستانێ کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەگەر دەوڵەتی عێراق نایەوێت وەک دەوڵەتێک کە تاوانی کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و ڕێکەوتنی بۆ داگیرکردنی وڵاتەکەی کردووە، ناوی بچێتە مێژووەوە، پێویستە دەستبەجێ ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ تورکیا هەڵبوەشێنێتەوە. 

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم ڕێککەوتن و لێدوانانەی وەزیری بەرگری عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەبارەت بە بزووتنەوەکەمان، جگە لە پاساو هێنانەوە بۆ داگیرکاری و دابڕاندنی خاکی باشوور وعێراق بە تورکیاوە هیچ مانایەکیان نییە. وەزیری بەرگری لەجیاتی بەرگری لە عێراق بکات لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان، بەرگری لە ئەجیندا تایبەتەکانی شەڕی سوپای تورکیا بۆ سەر گەلی عێراق دەکات. بەمشێوەیە لە بەرامبەردا پاساو بۆ هێرشە داگیرکارییەکان دە‌هێنێتەوە.

دەشڵێت،  داوا لە عێراق دەکەین بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گەلی سڤیل، بەتایبەتی هێرشەکانی سەر ئاوارەکانی کەمپی مەخموور و تاوانە جەنگییەکانی، هەڵوێست نیشان بدەن و دەستبەجێ ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنگری داعش، ئەردۆغان هەڵبوەشێننەوە. هەروەها داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرایەتی یوئێن لە عێراق دەکەین کە بە پێی بەڵێن و یاساکانی مافی مرۆڤ مامەڵە بکەن و بە ڕوانگەی پارتی ئەردۆغان سەیری ڕووداوەکان نەکەن.

،