نەسروڵا مەترسیداری هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئیسرائیلی ئاشکرا کرد

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2983 جار خوێندراوه‌ته‌وه


حەسەن نەسروڵا ڕێبەری حیزبوڵای لوبنان لەیەکەم گوتاری خۆی دوای هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە ئامانجگرتنی پەیجەرەکان ویستویەتی لە ماوەی یەک خولەکدا چوار هەزار کەس لە ئەندامانی حیزبوڵا بکوژێت.

 حەسەن نەسروڵا دەڵێت: ژمارەیەک بریندار بۆ ئێران و سوریا گواستراونەتەوەو نەخۆشخانەکان گوشارێکی زۆریان لەسەرەو سوپاسی ئێران و عێراق و سوریا دەکەین بۆ هاوکارییەکانیان.

 ئاشکراشیکرد، لەئەنجامی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان زۆرێک لە بریندارەکان زیان بەچاویان گەیشتووە.

 نەسروڵا ڕاشیگەیاند، ڕووبەڕووی لێدانێکی گەورەی مێژوویی بێ پێشینە بوونەتەوە و ئەوەش وەک تاقیکردنەوەیەک دەبینن و خۆڕاگردەبن.

دەشڵێت، لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لەپەیجەرەکان پێکهێندراوە لەسەرەتای کڕینیانەوە تا گەیشتنیان بە لوبنان و دابەشکردن و تەقینەوەیان.