وەزارەتی بەرگری عێراق ڕونکردنەوەیەک لەبارەی پێشمەرگەوە بڵاودەکاتەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1231 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت،  لە بەرامبەر ئەوەی لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە پرسی تۆپی هاوتزەری 105 ملم کە بۆ هێزی پێشمەرگە تەرخانکراوە بڵاودەبێتەوە، داوا دەکەن میدیاکان نەکێشرێنە ناو ئەو زانیارییە هەڵبەستراوانەی کە لەلایەن کەسانی ناپسپۆڕەوە سەبارەت بە بابەتەکانی پەیوەست بە وەزارەت بڵاودەبنەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا چەند خاڵێک ڕونکراوەتەوە: 
 1.  گرێبەستی کڕینی ئەو تۆپانە لە سەردەمی وەزیری بەرگری پێشوو عیرفان حەیالی کراوە و لە سەردەمی وەزیری بەرگری دواتر جومعە عناد هەموار کراوەتەوە.

 3.  ⁠بڕە پارەی تۆپەکان پێش پێکهێنانی حکومەتی ئێستا دراوە.
 3.  تۆپەکان لە 20ی تشرینی دووەمی 2023 گەیشتنە بەندەری ئوم قەسر.
 4.  ⁠تۆپەکان نەگەیشتنە وەزارەتی پێشمەرگە لە کاتێکدا ساڵێک بەسەر گەیشتنیان بۆ بەندەری ئوم قەسر تێپەڕیبوو. 
 5.  تۆپەکان بە پشتبەستن بە یاداشتەکەی سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و دوای گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست گەیەندران.

  وەزارەتی بەرگری ئەوە دووپات دەکاتەوە کە هێزی پێشمەرگە هێزێکی نیشتمانییە کە دڵسۆزی بۆ عێراق گومانی تێدا نییە.