فیدان: ئیسرائیل شەڕ بەرەو لوبنان دەبات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان ڕایگەیاند "ئێمە دەبینین کە ئیسرائیل وردە وردە ھێرشەکان بەرەو لوبنان پەلکێش دەکات".

ھەروەھا هاکان فیدان بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو ڕایگەیاند کە پرسی دامەزراندنی ڕێکخراوێکی سەربەخۆ لەبارەی ھێرشی ئەلیکترۆنی، لە کارنامەی حکوومەتەکەماندایە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەبارەی دۆخی فەڵەستینەوە ڕایگەیاند کە، پڕۆژەی ناتانیاھۆ لەبارەی دزینی خاکی فەڵەستین بە تەواوی کە بە پشتگیریی ڕۆژئاواییەکان بەڕێوەدەچێت، بەردەوامە.

جەختی لەوەشکردەوە کە عەقڵیەتی توندڕەو لە ئیسرائیل سیاسەتێک جێبەجێ دەکات کە دوورە لە ئەقڵییەتێکی تەندروست کە بۆ لەناوبردن داڕێژراوە.

ھەروەھا لەبارەی پرسی سووریاوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان وتی: "من پێموایە ئەگەر چارەسەرێک ھەبێت بەو شێوەیەی کە تورکیا دەیەوێت، ئەوا سوریا دەتوانێت بە ئاسانی کێشەکانی دیکەی چارەسەر بکات".