حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران لە پەیامێکدا بۆ حەسەن نەسروڵڵا ڕێبەری حیزبوڵا ڕایگەیاند: بەم نزیکانە بە وەڵامدانەوەی بەرەی خۆڕاگری، بینەری لەناوچوونی تەواوەتی ئیسرائیل دەبین.
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیامەکەیدا دەڵێت "کاتێک لە قووڵایی دەسەڵاتێکی قۆرخکاردا بناغەی ئەمنی و هەواڵگری و سەربازی تاوانبارانتان هەژاند، بەتایبەتی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا و بە تایبەتی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ئەربەعیندا، ئیسرائیل ناتوانێت لە مەیداندا ڕووبەڕووتان ببێتەوە، لە پشتەوە تاوان ئەنجام بدات".
دەشڵێت، ئیسرائیل هەوڵدەدات مردنەکەی دوابخات و شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە چاوی جیهان بشارێتەوە. ئەمە شکستێکی گەورەی نوێیە و خودا تاوانباران سزا دەدات.