لە کەرکوک سەرکردەیەکی تووندڕەوەکان و ژمارەیەک چەکدار کوژران

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 329 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق شەش تیرۆریستیان کوشتووە کە یەکێکیان سەرکردەی داعش بووە، لە پارێزگای کەرکوک.

 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، و بە کاری هەواڵگریی به‌هێز و ورد لەلایەن  دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئێف ١٦، ئەمڕۆ پێنجشەممە،  سێ لێدانیاندا ئەنجامدا.

 دەشڵێت، لە هێرشەکەدا شەش ئەندامی داعش کوژران لەنێویاندا تیرۆریست عومەر سەڵاح نعمه‌، نازناوی (ئەبو خەتاب)، یەکێک لە مەترسیدارترین سەرکردە تیرۆریستەکانی داعش و فەرماندەی بە ناوی کەرتی ئەلبو حەمدان لە ویلایەتی کەرکوک و تیرۆریست عوسمان ئەبو عەبد، هەروەها تیرۆریست عزه‌دین هیشام هەن.

هەروەها ڕایگەیاندووە، دوای ئۆپەراسیۆنەکە هەڵکوتانە سەر شوێنی ئامانجکراو لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراقەوە بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەنجامدرا، کە تێیدا تەرمی تیرۆریستان و ژمارەیەک پشتێنی تەقەمەنی، چەک، ئامێری تەکنیکی، و مۆبایلە جۆراوجۆرەکان کە لەلایەن ئەوانەوە بەکارهێنراون دۆزرایەوە."