کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر هانی هاوڵاتیان دەدات بەشداری هەڵبژاردن بکەن

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 126 جار خوێندراوه‌ته‌وه



كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە راگەیەندراوێكدا هانی هاوڵاتیان دەدات بەشداری  لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بکەن.
 
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر دەڵێت، هەڵبژاردنی ئازاد بنچینەی دیموكراسی گەشەسەندووە و هاووڵاتیان دڵنیادەكاتەوە لەوەی لە داڕشتنی داهاتوویان دەنگیان هەیە.
 
هەروەها کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، هانی هاوڵاتییانی هەرێم دەدەن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بكەن.