سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی هێرشی سەر لوبنانی ڕاگەیاند

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2372 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لەبەیاننامەیەکدا سوپای ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، دەستیکردووە بە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی حزبوڵڵا لە لوبنان، بە ئامانجی زیانگەیاندن و لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی ڕێکخراوەکە و ژێرخانی سەربازی.

 سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “حزبوڵڵا باشووری لوبنانی کردووە بە ناوچەیەکی شەڕ و لە ماوەی دەیان ساڵدا ماڵی هاووڵاتیانی چەکدار کردووە و تونێلی لە ژێرەوەیان هەڵکەندووە و وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان هێناوە”.

 سوپای ئیسرائیل دووپاتی کردەوە کە سەرۆکی ئەرکانی سوپای وڵاتەکە پلانەکانی بۆ شەڕ لە گۆڕەپانی باکوور پەسەند کردووە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ فراوانکردنی بەرەی شەڕ لەلوبنان.

 پەیامنێری کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان کەمێک پێش ئێستا چەند ناوچەیەکی گرتوەتەوە.