شارپرێس:
وەزارەتی دارایی عێراق، خشتەیەکی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ناردوە کە دەبێت لەمەودوا بەگوێرهى ئەو خشتەیە لیستی موچە ئامادەبکەن، خشتەکە لە 20 خانەی زانیاریی لەبارەی موچەخۆران پێکهاتوە.
لەو خشتهیهى دارایی عێراق بۆ ههرێمى ناردوه لهدوو بەشی زانیاریی پێکهاتوە، بەشێکیان تایبەتە بەزانیاریی کەسی موچەخۆر، وەکو ناوی خۆی، باوکی، باپیری، باپیری باوکی، ناوی دایکو باوکی دایکو باپیری دایک، هەروەها ساڵی لەدایکبونو ڕەگەز.
هەر لەخشتەکەدا چەند زانیارییهكى دیکە داواکراون، لەوانە: ژمارەی وەزیفی، ژمارەی کارتی نیشتمانی، ڕێککەوتی دامەزراندن، دۆخی خزمەت، جۆری خزمەت، پلەی فەرمانبەریی، ناونیشانی فەرمانبەریی، بڕوانامە، پۆست، شوێنی کارکردن (پارێزگا)و کۆی موچە دوای لێبڕینەکان.
بهگوێرهى وتهى د.ئومێد سەباح سهرۆكى دیوانى ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێم، ڕۆژى دوشەممە وهفدێك بۆ موچەی مانگەکانی هەشتو نۆ دەچێتە بەغدا.
وهفدهكه گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکەن، لەوانەش ژمارەی وەزیفی موچەخۆران، کە لەخشتەکەی بەغدا داواکراوەو یەکێکیشە لەمەرجەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.