زانیاری نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی ئاشکرابوو

کوردستان

22 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4902 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەو گۆڕانکاریانەی لە موچەی خانەنشینی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان کراوە، دەستپێشخەری حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" تازە لیژنەیەک لە لایەن حکومەتی عێراقەوە، دروست بووە بۆ هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی، ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوویەتی خۆی مەدەنیەکانی هاوتاکردووە کە زۆر ورد نییە و بۆ بانگەشەی هەڵبژادنە."

دەشڵێت، " گرفتی هاوتاکردنەکە لە خانەنشینی سەربازیدایە، کە عێراق داویکردووە، یەکەم چۆنیەتی هاوتاکردن و دووەم، چونیەتی جێ بەجێ کردنی یاساکە ڕوون بکرێتەوە بەتایبەت ئەوانەی کە پێش ساڵی 2014 خانەنشین بوون، حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە دەستکاری موچەی خانەنشینی سەربازی بکات ، چونکە پێدەچێت بەشێکیان موچەکانیان کەم بکات و ترسی لەو ئاڵوگۆرە هەبووە."