داوای پاراستنی گوندێکی کوردی لەهێرشی گروپەکانی تورکیا دەکرێت

کوردستان

21 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 817 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات مەسەدە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە خەڵکی مەدەنی لە گوندێکی عەفرین بپارێزن و پێشێلکارییەکانی دژی ئەوان ڕابگرن.

 یەکشەممەی ڕابردوو، گرووپێک چەکداری تورکیا خۆپیشاندانێکی ژنانی لە بەردەم بارەگا ئەمنییەکانی خۆی لە گوندی کاخری سەر بە قەزای مەعابەتلی سنووری عەفرین سەرکوت کرد.

 لە بەیاننامەیەکدا، مەسەدە ئیدانەی ئەو کارانەی کرد کە بە "پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤ"ی دەزانێت کە دژی خەڵکی مەدەنی گوندەکە ئەنجامدراون، لەوانە دەستگیرکردن و لێدان و ئەشکەنجەدان.

 ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو کردەوانە پێچەوانەی سەرەتاییترین بنەما مرۆییەکان و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤن”.  مەسەدە گەمارۆدان و هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی مەدەنی بە "تاوان دژی مرۆڤایەتی" زانی و داوای کرد دەستبەجێ بوەستێنرێن.

 ئەنجومەنەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بەرپرسیارێتی خۆیان بگرنە ئەستۆ "سەبارەت بەو پێشێلکارییە قورسانە"، کار بکەن بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکە، دڵنیابوون لە سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی و لێپرسینەوە لەبەرپرسانی ئەم تاوانانە بکەن.

 بەپێی بەیاننامەکە، مەسەدە داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن کە گەرەنتی پاراستنی خەڵکی مەدەنی و مافی ژیانیان بە کەرامەت و سەلامەتی دەکەن.