​بافڵ تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان پێویستی بە ‌حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە

کوردستان

24 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 691 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانەی پێشوازیی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ‌حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک، لەدیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان، پرسی هەڵبژاردن و هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی تەندروست کە وەڵامدەرەوەی خواستی هاوڵاتییان و پارێزەری مافەکانیان بێت، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا. 

 بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی پرۆسەی هەڵبژاردن لەبەرەوپێشچوونی هەرێمی کوردستان و رەوتی دیموکراسی لەناوچەکە کرد.

 راشیگەیاند، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ‌حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە، هەوڵەکانی لەپێناو باشترکردنی ژیانی خەڵک و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیردا بێت.