تەندروستی لوبنان ئاماری کوژراوو برینداری هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی ئاشکراکرد.
بەپێی ئەو ئامارانە لەهێرشەکەی ئەمڕۆدا کە ژمارەیەکی زۆری ئامێری واکی توک لەبەیروت و باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان تەقینەوە، نۆ کەس کوژراون و زیاتر لە 300 کەسیش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان بەهۆی ئەو تەقینەوانە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل و ماڵ ئاگریان تێبەربووە.
ئەو تەقینەوانە لەنێو ئۆتۆمبێل و ماڵاندا بووە و بەشێکیشیان لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی کوژراوەکانی دوێنێ بووە.