شارپرێس:
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا فەرمانێکی دەرکرد بۆ زیادکردنی ژمارەی سەربازانی سوپای ڕوسیا بەبڕی 180 هەزار سەرباز، بەمەش کۆی گشتیی هێزەکانی ڕوسیا دەگاتە یەک ملیۆنو 500 هەزار سەرباز.
ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە شەڕی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیا بۆ ماوەی زیاتر لەدوو ساڵو نیو لەچوارچێوەی ئەوەی کە مۆسکۆ بە"ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت" لەئۆکرانیا ناوی دەبات، بەردەوامە.
بهگوێرهى فەرمانە نوێیەکە، کۆی گشتیی هێزەکانی ڕوسیا بۆ دوو ملیۆنو 389 هەزارو 130 کەس بەرز دەبێتەوە کە یەک ملیۆنو 500 هەزار سەربازییان لەناودا هەیە، پرۆسەکە لە 1ی کانونی دوەمی 2024 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم زیادبونە دوای زنجیرەیەک هێرشی ڕوسیا دێت لەڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە چەندین دەستکەوتی لەسەر زەویی هەبوە، هەروەها لەژێر ڕۆشنایی هەوڵەکانی مۆسکۆدایە بۆ دورکەوتنەوە لەبانگهێشتکردنی سەربازیی یەدەگی زیاتر بۆ دورکەوتنەوە لەناسەقامگیریی ناوخۆیی وەک ئەوەی لەساڵی 2022 ڕویدا.