بانكى ناوه‌ندیى له‌باره‌ى به‌هاى دیناره‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

عیراق

18/09/2024‌ 7020 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق له‌باره‌ى دابه‌زینى زیاتر نرخى نه‌وت‌و له‌گه‌ڵیدا دابه‌زینى به‌هاى دیناره‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دابەزینی نرخی نەوت نابێتە پاڵنەر بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار".


عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "بانکی ناوەندی هێندە دۆلاری لەبەردەستە کە لەڕێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنیی‌و میکانزیمەکانی دیکەوە، ڕۆژانە بیخاتە بازاڕو پرۆسەکانی بازرگانی‌و خواست لەسەر دۆلار پڕبکاتەوە".

بەوتەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، "دابەزینی نرخی نەوت، کاریگەری لەسەر بەهای دینار نابێت‌و نابێتە پاڵنەریش بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار".

ئەم لێدوانەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەکاتێکدایە، لەڕابردودا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، بەهای دۆلار لە 118 هەزار دینارەوە بۆ 145 هەزار دینار بەرزکرایەوە، بەوهۆیەوە بەهای دۆلار لەبازاڕی ئازاددا گەیشتە 176 هەزار دینار.