بەشێکی دیکەی ئامێرەکانی پەیوەندی لە لوبنان تەقینەوە

جیهان

18/09/2024‌ 983 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە چەند ئامێرێکی دیکەی پەیوەندی حیزبوڵا لە بەیروت و باشوری لوبنان تەقینەوە.

بەپێی زانیارییەکان بەهۆی ئەو تەقینەوانە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل ئاگریان تێبەربووە.

ئەو تەقینەوانە لەنێو ئۆتۆمبێل و ماڵاندا بووە و بەشێکیشیان لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی کوژراوەکانی دوێنێ بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لەتەقینەوەکانی ئەمڕۆشدا بریندار هەیە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان زیاتر لە100 کەس بریندار بوون وسێ کەسیش کوژراون.

ئەو ئامێرانەی ئەمڕۆ تەقیونەوە ناویان واکی توکە و پێشتر حیزبوڵا بۆ ئەندامەکانی کڕیوە.