هێرشکرایەسەر سوپای تورکیا، کوژراوو بریندار هەن

کوردستان

18/09/2024‌ 1660 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەژە چالاکیەکی لە دژی سوپای تورکیا لەڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەژە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد،  شەڕڤانانی یەپەژە گورزییان لە بارەگایەکی سەربازی  تورکیا داوە کە دەکەوێتە گوندی یاشلی لە باکووری ڕۆژئاوای منبجەوە.

دەشڵێت، چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی فەرماندەی منبج؛ شەهید شەرڤین ئەنجامدراوە "لەم بارەگایەوە ڕۆژانە گوندەکانی منبج بۆردوومان دەکران و خەڵکەکەمانی دەخستە مەترسییەوە. هەروەها دەوڵەتی تورکیا لەم بارەگایەوە ڕۆژانە هەوڵیدەدا داگیرکارییەکانی خۆی بەرفراوانتربکات. 

یەپەژە ڕونیکردەوە، شەڕڤانانی یەپەژە لەبەرامبەر ئەم بارەگایەدا چالاکی ئەنجامدا و ڕاداری بارەگاکە تێکشکێنرا. هەرەوەها سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و چواری دیکەش بریندارکران.