سێ كاندیدى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان دورخرانه‌وه‌

کوردستان

18/09/2024‌ 6445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى نوێترین بڕیارى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، سێ كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان دورخرانه‌وه‌.


شارپرێس زانیاریى ده‌ستكه‌وتوه‌، كۆمسیۆن بڕیاریداوه‌ به‌دورخستنه‌وه‌ى سێ كاندیدى لایه‌ن‌و هاوپه‌یمانێتیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان.

زانیاریه‌كان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، كاندیدێكى پارتى له‌بازنه‌ى سلێمانى به‌ناوى (حه‌سه‌ ڕه‌زا محه‌مه‌د) دورخراوه‌ته‌وه‌و هاوكات موحسین مسته‌فا حه‌مه‌ئه‌مین كاندیدى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سلێمانى دورخراونه‌ته‌وه‌.

له‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، كۆمسیۆن له‌سه‌ر كاندیدى سێیه‌میش بڕیاریداوه‌ كه‌ كاندیدى هاوپه‌یمانى هه‌رێمى كوردستانه‌و ناوى نه‌جات ڕه‌زا كانه‌بى-یه‌و له‌بازنه‌ى هه‌ولێره‌.

پێشتریش كۆمسیۆن چه‌ند كاندیدێكى دیكه‌ى لایه‌نه‌كانى به‌چه‌ندین تۆمه‌تى جیاجیا له‌هه‌ڵبژاردن دورخستوه‌ته‌وه‌.

پێشتر نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق ڕایگه‌یاندبوو، تائێستا وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیارنییە، به‌گوێره‌ى ئەو خشتەی لای ئێمە دیارییکرابوو، لە 16ی مانگ تاوەکو 15ی 10 بانگەشە دەبێت، تائێستا کۆمسیاران بڕیاڕینەداوە کە چ رۆژێک بانگەشە دەستپێبکات، تائێستا چەند کاندیدێک ڕەزامەندییان نەهاتوەتەوە لەوەزارەتی ناوخۆ، هەر کاتێک ڕەزامەنددیان هاتەوە، دەست بەبانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن.