یەرەکە سەبارەت بەبۆردومانکردنی ناوچەی شینکایەتی لەشارباژێڕ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

16/09/2024‌ 649 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر چیای ئاسۆس لەسنووری ناوچەی شینکایەتی سەر بەشارباژێڕ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت، هیچ زیانێکی نەگەیاندووە بە هێزەکانیان.

 لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا زنجیرە چیای ئاسۆسیان بۆردومانکردووەو لە هێرشەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی یەرەکە نەکەوتووە.

  دەشڵێت، بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانی ماددی بەر باخ و بێستانەکانی ناوچەکە کەوتووە.