لەبارەی مووچەی هەرێمەوە دڵنیایی درا

کوردستان

16/09/2024‌ 2784 جار خوێندراوه‌ته‌وه




 نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، مووچەی هەموو مانگەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەرەنتی کراوە و دەدرێت.

هەروەها نەرمین مەعروف لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕونیکردەوە، لیژنەی دارایی کۆبۆوە بۆ گفتوگۆکردنی چەند بابەتێک لەوانە ئەو یاسایانەی پێویستە لە ماوەی داهاتوو لیژنەی دارایی کاری لەسەر بکات وەک هەمواری یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ، یاسای بانکی ناوەندی ، و یاسای بانکەکان.

هەروەها بەدواداچوون بۆ بڕی  بەدەستهاتوو لە داهاتە نانەوتییە خەمڵێنراوەکانی یاسای بودجە.  پلانی لیژنە بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان و بەدواداچوون بۆ گفتوگۆ و رێکەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە موچە و داهاتی باج و گومرگ و پرسە داراییەکانیتری نێوان هەردوولا.