حوسییەکان فڕۆکەیەکی ئەمریکیان خستەخوارەوە

جیهان

16/09/2024‌ 1168 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییان لە ئاسمانی پارێزگای زمار خستووەتە خوارەوە.

 وتەبێژی سەربازی حوسییەکان ڕوونی کردەوە: “ئەو فڕۆکەیە لەجۆری MQ9یە کە لە ئاسمانی پارێزگای زمار کەوتە خوارەوە، سێیەم فڕۆکەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا و دەیەمین فڕۆکەیە لە جۆری خۆیدا لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتیوانی غەززە بکەوێتەخوارەوە”.

  حوسییەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە ئەو ساتەی فڕۆکەکە لە ئاسماندا سووتاوە بەڵگەکردووە.

 ئەم پێشهاتە لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکەدا دێت، لە کاتێکدا ئاسمانی یەمەن لە چەند مانگی ڕابردوودا چالاکیی چڕ و پڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕۆژئاوایی بەخۆیەوە بینیوە.