مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بەزمانی کوردی لەبارەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاوکردەوە.
پزیشکیان نووسیویەتی: ئەو ئامانجانەی لە سەردانە سێ ڕۆژەکەمان بۆ وڵاتی دۆستی و دراوسێمان بەدواداچوونمان بۆ کرد لە سەر ڕوانگەی یەکگرتن و یەککەوتن بوو. لەو سەردانەدا 14 یاداشتی لێکگەیشتنی هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا.
ڕاشیگەیاندووە، کاری لەپێشینەی ئێمە ئەوەیە کە بگەین بە یەک زمان و دیدگای هاوبەش لە پێوەندیی نێوان هەر دوو وڵات.
دەشڵێت، کۆبوونەوەی باش لە عێراق ئەنجام درا کە بووە هۆی هاودڵیی زیاتر لە نێوان هەر دوو وڵات. ئامانجی گەورەی ئێوە هاودڵی و یەکبوون و یەککەوتنی ئوومەتی ئیسلامییە.
لەلایەکی دیکەوە پزیشکیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەسەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کردووە.