ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌

کوردستان

16/09/2024‌ 10268 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تى هەرێم له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکه‌ینه‌وه‌ گوایه‌ وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی ڕێگرە لەپێدانی فۆڕمی زەوی بەفەرمانبەران‌و موچەخۆرانی تایبەت بەڕێکخراوەکان".


له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا وه‌زاره‌تى دارایی نوسیویه‌تى، "ئێمه‌ هیچ پەیوەندییەکمان بەپێدانی فۆڕم‌و دابەشکردنی زەوی نییە بەسەر فەرمانبەران‌و موچەخۆران‌و دورو نزیک ئێمە بەشێک نین لەو بابەتە".

ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، هەموو ئەو ڕێنمایی‌و ڕێکارو خاڵبەندییانەی بۆ پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران‌و خانەنشینان‌و تەواوی چین‌و توێژەکان دیاریکراوە لەتایبەتمەندیی‌و دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانە..

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "ئەو کەسولایەنانەی وەزارەتی داراییان بەڕێگری لەپێدانی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی ڕێکخراوەکان تۆمەتبارکردوە، هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ڕێكارو شێوازی دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نییەو ڕاستگۆ نەبون".