لەهەژماری من 500 هەزار مووچەخۆر بەشدار بوون

کوردستان

16/09/2024‌ 402 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لەسلێمانی و هەولێرو دهۆک 500 هەزار مووچەخۆر بەشداری هەژماری من بوون و چاوەڕێدەکرێت ژمارەکە بگات یەک ملیۆن مووچەخۆر.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک 500,000 مووچەخۆر تۆمار کراون لە پڕۆژەی هەژماری من و ئێستا خاوەنی هەژماری بانکین. 

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندووە، ئامانجەکە کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ زیاد لە 1 ملیۆن مووچەخۆری کەرتی گشتی لە داهاتوویەکی نزیکدا.

دەشڵێت، تاکو ئێستا 280 هەزار کارتی بانکی دابەشکراونەتەوە بەسەر بەشداربووانی هەژماری مندا. زیاد لە 200 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە 67 ناونیشانی جیاواز جێگیر کراون و مانگی پێشووش 120 هەزار مووچەخۆر لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک مووچەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی وەرگرت.